فاکەڵتیی پەروەردە

بە مەبەستى جێ بەجێ کردنى سیاسەتى گشتى خوێندنى بالا وتوێژینەوەى زانستى کە لە لایەن ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى بالا وتوێژینەوەى زانستى یەوە ئامادە کراوە ولەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پەسند کراوە بو هێنانە دى گورانکارى یە کى چونایەتى وسازدان لە گەل پەرەسەندنەکانى جیهانى لە مەیدانى خوێندنى بالاو توێژینەوەى زانستى وبەرزکردنەوەى بو ئاستى پێویست لە بوارەکانى زانستى وهونەرى تەکنەلوجى داو هێنانەدى گونجان وپێگەیشتن لە نێوان خوێندنى بالا وپێویستى یەکانى دەڤەرەکە لە کادرى زانستى وشیاو وبنیاتنانى ناوکێکى زانستى تەکنیکى نیشتمانى حکومەتى هەرێم کابینەى پێنجەم بە سەرۆکایەتى نێچیر ڤان بارزانى لە سالى (2008)بریارى کردنەوەى کۆلێژى پەروەردەى سۆران لە زانکۆى سەلاحەدین دەرکرد.

وکردنەوەى ئەم کۆلێژە لەو کاتەدا سەرەراى ئەوەى زەرورەتێکى مرۆیى بوو بو ئەم ناوچەیە ،بەلام لە هەمان کاتدا هوێکارێکى باش بوو بو سوک کردنى بارى سەر شانى زانکۆى سەلاحەدین لەروى کەم کردنەوەى قەلەبالغى هولەکانى خوێندن و هەروەها کەم کردنەوەى کێشەى نەبونى بەشى ناوخویى بو ئەو قوتابیانەى لە م دەڤەرە وە روویان ئە کردە زانکۆى سەلاحدین.

سەرەتاى دا مەزراندنى کۆمەلێک کێشە هاتنە پێشەوە بەهوى نەبونى کادرى پێویست بو بەرێوە بردنى کارۆبارى ئەکادمى و کارگێرى بەلام دواى دامەزراندنى زانکۆى سۆران لە کابینەى پێنجەمى حکۆمەتى هەرێم ئیتر ناووپێکهاتەى کۆلێژە کەگورا فاکەلتى پەروەردەو بو بە دوو سکول کە ئەوانیش (سکۆلى وەرزش و سکۆلى بنیات)ن و سکۆلى بنیاتیش لە بەشى کوردى بەشى زانستى گشتى پێک دێت